٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی لە گەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرایکرد،بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبێتەوە لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

سەلیم کۆیی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان  لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ئێمە کۆدەبێتەوە و تێدا باس لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ئێمەش داواکاری خۆمان دەخه‌ینە روو بزانین لایەنی بەرامبەر ھەڵوێستی لەبەرامبەر داواکارییەکانی ئێمە چۆن دەبێت ئەوکات بڕیاری خۆمان دەدەین.

سەلیم کۆیی گوتیشی: تاوەکو ئێستا دیار نییە پۆستەکان بەچ شێوەیەک دابەش دەکرێن، بۆیە پێویستە لەو کۆبوونەوەیانە پێوەرێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەبنرێت و ئەوەش یەکلایی بکرێتەوە ھەموو لیستەکان بەشداری لە حکو،مەت دەکەن یاخود تەنھا بەشێکی.

کۆیی راشیگەیاند:ئەستەمە ئەم پرسانە بە کۆبوونەوەیەک یەکلایی بکرێنەوە، بەڵکو پێویستی بەچەندین کۆبوونەوە ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتن لەبارەی تەواوی پرسەکانی پەیوەست پێکھێنانی کابینەی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار