رێگای دهۆک و چەند شارۆچکەیەک بەهۆی بەفر بارینەوە داخران

دهۆک - KDP.info/ وەک پێشبینی دەکرا بەفر لە دهۆک باری و بە هۆیەوەش گرفت لە هاتووچۆی شۆفێران و هاوڵاتیان دروست بوو. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی دهۆك سەبارەت بەتەوژمی بەفر بارین بە KDP.infoراگەیاند: پێشتر هاوڵاتیانمان ئاگادار کردبۆوە کە تەوژمێکی بەفر بارین شاری دهۆک دەگرێتەوە و به‌هۆی به‌فربارینه‌وه، هاتوچۆكردن له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك زه‌حمه‌ت بووە و و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش تائێستا به‌وهۆیه‌وه هه‌شت رووداوی هاتوچۆ روویانداوه. به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی دهۆك به KDP.infoراگه‌یاند: به‌هۆی به‌فربارینه‌وه هاتوچۆ له ناوچه‌كانی گه‌لیێ زاخۆ و سیاره‌تیكا و سه‌رسنك زاویته و ئامێدی و به‌رێ بهار و ئیمینكێ و شێلادزێ بۆ پارێزگای دهۆك په‌كیكه‌وتووه. تا ئێستاش بەپیێ زانیارەەیکانی گەیشتوو ٨ رووداوی هاتووچۆی لێکەوتۆتەوە. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی دهۆك ئەوەشی خستە روو کە هه‌رچه‌نده تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌رده‌وام له كاردان، به‌ڵام به‌فرێكی زۆر باریوه و هاتووچۆ گران بووه و له هه‌ندێك شوێنی سه‌ر به پارێزگای دهۆكیش هاتوچۆ په‌كی كه‌وتووه. هاوکات داواشی لە هاوڵتیان کرد بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە و هەروەها شۆفیرانیش پێویستە وێرای بەکار هێنانی کەلوپەلەکانی تایبەت بە رێگای بەفر . پێوستە لەسەر خۆ و بەوریای شۆفیری بکەن .




