٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق تاوەکو 17ئەم مانگە دەست پێناکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد، ئاشکرایکرد، بڕیاربوو 15ئەم مانگە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەست پێبکاتەوە،بەڵام بەھۆی چلەی ئیمام حوسێن بۆ حەڤدەی مانگ دواخرا.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.info راگەیاند:رۆژی چواردەی ئەم مانگە پشووی پەرلەمان کۆتایی پێدێت و پێویست بوو رۆژی دواتر پەرلەمان کۆبێتەوە، بەڵام بەھۆی چلەی ئیمام حوسێن کۆبوونەوەکە بۆ حەڤدەی مانگ دواخراوە.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: زۆر پڕۆژە یاسای گرنگ ھەیە کە پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە بکات، بەڵام پرۆژە یاسای خانەنشینی ئامادەکراوە و رەنگە لە ھەفتەی داھاتوو دەنگی لەسەر بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار