سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له كه‌مال شاكر كرد

به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى دكتۆر كه‌مال شاكر كرد به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حزبى شیوعیى كوردستان، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى : به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان ، به‌رێز دكتۆر كه‌مال شاكر سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حزبى شیوعیى كوردستان ، سڵاوورێز به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى حزبى شیوعیى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌رێزتان به سكرتێرى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حزب ، پڕ به‌دڵ پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى به‌رێزتان و هه‌موو برایانى ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .
حزبى شیوعیى كوردستان هه‌میشه رۆڵێكى دیار و به‌رچاوى له خه‌بات و تێكۆشاندا هه‌بووه ، خوازیارم به‌رده‌وامى به رۆڵى كاریگه‌رى خۆى له پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا بدات و پێكه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه دڵسۆزه‌كان كار بۆ رووبه‌ڕووى مه‌ترسیه‌كان و به‌دیهێنانى مافه ره‌واكانى گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین. دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و خواى گه‌وره پشتیوانتان بێت له راپه‌راندنى ئه‌ركه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانتان. له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم ،
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
17ى ته‌مموزى 2012




