100 ملیۆن دینار بۆ ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵى هه‌ولێر دابینكراوه

بۆ رازاندنه‌وه‌وه‌ى شه‌قام و ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ پارێزگاى هه‌ولێر 100 ملیۆن دینار دابین ده‌كات، هاوكات خۆشى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له وه‌رزى باران بارین ئاماده‌كردوه.
تاهیر عه‌بدوولله جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر ئاشكراى كرد ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵه‌كانى تر زیاتر خۆیان بۆ ئاهه‌نگ و رازاندنه‌وه‌وى شه‌قامه‌كان بۆ ساڵى نوێ ئاماده كردوه
گوتیشى زۆربه‌ى ئاهه‌نگه‌كان و چالاكیه هونیه‌ره جۆراو جۆره‌كان به سپۆنسه‌ر ئه‌نجام ده‌درێن و له ئیستاشدا بۆ سپۆنسه‌ر ده‌گه‌رێین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا یه‌كه‌مین شه‌وى سه‌رى ساڵ ئاهه‌نگێكى گه‌روه له‌به‌رده‌م پاكى شانه‌ده‌ر ساز ده‌كرێت كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا به فه‌رمى هه‌ولێر نازناوى پاته‌ختى گه‌شتارى بۆ ساڵى 2014 پێ ده‌به‌خشرێ.
ئاشكراشى كرد پارێزگارى هه‌ولێر 100 ملیۆن دینارى بۆ رازاندنه‌وه‌ى شه‌قام و ئاهه‌نگه‌كان دابین كردوه بۆ ئه‌و شه‌وه




