بەهۆی بەفر بارینەوە وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەی هەرێم ده‌سه‌ڵاتی داخستنی قوتابخانه‌كان ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان

هەرێمی کوردستان - KDP.info/ بەهۆی بەفر بارینەوە وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی داخستنی قوتابخانه‌كان ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان لە کاتێکدا ئەگەر رێژەی بارینی بەفر بووە ئاستەنگ لە بەردەم دەوامەکانیان ئەو کات دەتوانن پشوو ربگەینن . له‌راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه كه عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی دایه گشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی سنوری پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان به داخستنی ده‌رگای ئه‌و قوتابخانانه‌ی ناوچه‌كه‌یان كه به‌ر شه‌پۆلی به‌فر ده‌كه‌وێت. ئەوان مافی بریاری داخستنی و پشووسانیان بە قوتانیان و مامۆستایان هەیە. له‌دوێنێوه شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ڕووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و له‌چه‌ند شوێنێكیش به‌فر رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی راگرتووە. بۆ سەلامتی قوتابیان و دروست نەبوونی ئاستەنگ لە بەردەممیان . وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بریارەی داوە .




