٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو وردەکاری دابینکردنی دەرماڵەیەکی تایبەت بەمامۆستایان لە وۆرکشۆپێک باسی لێوەدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،بڕیارە لەھەفتەی داھاتوو وردەکاری دابینکردنی دەرماڵەیەکی تایبەت بە مامۆستایان لە وۆرکشۆپێک باسی لێوە بکرێت وبکرێتە پێشنیار وئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

ھاجەر داود وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:لەھەفتەی داھاتوو وەزارەتی پەروەردە بەھاوکاری یەکێتی مامۆستایان ونوێنەری وەزارەتی دارایی وکەسانی بسپۆر وۆرک شۆپێک سازدەکات وتێدا پێشنیارێک گەڵالەدکەن بۆ دابینکردنی دەرماڵەیەکی تایبەت بەمامۆستاین .

ھاجەر داود ئەحمەد گوتیشی:جارێ باس نەکراوە دەرماڵەکە چۆن دەبێت وکوژمەکەی چەند دەبێت، بەڵام لەھەفتەی داھاتوو وردەکاریەکەی یەکلایی دەکرێتەوە،بەڵام دەکرێتە پڕۆژە وپێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

ئەحمەد رونیشیکردوە، ئەم دەرماڵەیە لەبەغدا نیە،بەڵام ئەوان بەپێویستی دەزانن دەرماڵەیەکی بەم شێوەیە تایبەت بەمامۆستایان ھەبێت.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 114ھەزار مامۆستا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار