٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەش پەرلەمانتاری كورد لە ئێران دەستیان لەكار كێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info/ لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەكانی پەرلەمانتارانی چەندین پارێزگای ئێران لە بەرامبەر كەمكردنەوەی بوودجەی پارێزگاكاندا، شەش پەرلەمانتاری كوردی پەرلەمانی ئێرانیش دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان ئێران كرد.

لەمبارەیەوە پەرلەمانتاری شاری دهگلان و قروە حامد قادرمرزی بە ئاژانسی ایلنای ئێرانی رایگەیاندووە لە بوودجەی ئەمساڵی ئێراندا بەشە بوودجەی پارێزگای كوردستان بە رێژەیەكی بەرچاو كەمكراوەتەوە، بۆیە ئێمە شەش پەرلەمانتاری كورد كە هەر شەشمان ئەندامی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردین ناڕەزایەتی خۆمانمان دەربڕیوە.

قادرمرزی ئاماژەی بەوە كردووە كە وەكو دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر كەمكردنەوەی بەشە بوودجەی پارێزگای كوردستاندا دەستلەكاركێشانەوەی خۆیانیان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كردووە.

لە لایەكی دكەوە حەفت پەرلەمانتاری پارێزگای لرستان و 8 پەرلەمانتاری پارێزگای خوزستانیش بە هۆی كەمكردنەوەی بەشە بوودجەی پارێزگاكانی خۆیان لە لایەن حكوومەتی روحانییەوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆیانیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار