٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

300 كەس لە پارێزگای كوردستانی رۆژهەڵات بە هۆی رووداوی هاتوچۆیەوە گیانیان لە دەست داوە

سەرچاوە: KDP.info

سنە- KDP.info/ رووداوەكانی هاتوچۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی خراپی رێگاوبانەوە روویان لە زیادبوون كردووە و لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا 300 كەس لە پارێزگای كوردستان بە هۆی ئەو رووداوانەوە گیانیان لە دەست داوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری پزشكی دادوەری پارێزگای كوردستان غولام رەزا هومایون لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی رایگەیاندووە كە لە ماوەی 9 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 229 پیاو و 71 ژن لە سەرانسەری پارێزگای كوردستان بە هۆی رووداوی هاتوچۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

غولام رەزا هومایون زۆربەی ئەو رووداوانە لە رێگای نێوان شارەكانی پارێزگاكەدا روویان داوە و 240 كەس بە هۆی رووداوی نێوان شارەكان، 35 كەس بە هۆی رووداوی ناوشارەكان و 29 كەسی دیكەیش لە رێگای نێوان گوندەكانی ئەو پارێزگایەدا گیانیان لە دەست داوە.

هومایون لە بەشێكی دیكەی ئەو دێمانەیەدا باسی ژمارەی بریندارانی رووداوەكانی هاتوچۆی كردووە و رایگەیاندووە بە گشتی سێ هەزار و 961 كەس برینداربوونە.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەو كردەوە كە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی پار رێژەی رووداوەكانی هاتوچۆ ئەمساڵ سەدا 15 زیادیان كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار