٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زیا خالێس: دەبێ پرسی كورد بە رێبازی ئاشتییانە چارەسەر بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ وەزیری پێشووی دەوڵەت و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی توركیا زیا خالێس رایگەیاند دەبێ پرسی كورد لە توركیا بە رێبازی ئاشتییانە چارەسەر بكرێ و حكوومەت بۆ ئەو مەبەستە پەلە بكا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە وزیری پێشووی دەوڵەت و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی توركیا زیا خاڵیس لە میانی گوتارێكیدا باسی پرسی كوردی لە توركیا كردووە و رایگەیاندووە كە پرسی كورد گەورەترین و ئاڵۆزترین پرسی توركیایە و پێویستە پەلە بكرێ لە چارەسەر كردنی ئەو پرسەدا.

زیا خالێس باسی چۆنێتی چارەسەر كردنی كردووە و رایگەیاندووە تاقە رێگای چارەسەر كردنی پرسی كورد چارەسەری ئاشتییانەی ئەو پرسەیە و بۆ ئەوەی ئەو لە چوارچێوەی ئەو رێبازەدا بتوانرێ پرسی كورد چارەسەر بكرێ پێویستە حكوومەت پەلە بكات لە ئەنجامدانی گۆڕانكاری پێویستی یاسایی.

خالێس هەروەها ئاماژەی بە رۆلی ئۆجەلان لە چارەسەر كردنی پرسی كورددا كردووە و رایگەیاندووە كە دەبێ بۆ زەمینە خۆشكردن بۆ چارەسەر كردنی ئەو پرسە حكوومەت داواكارییەكانی ئوجەلان جێبەجێ بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار