لەپێناو خوێنی کاوە گەرمیانی سبەی ھەموو تەلەفزیۆنەکان بۆ ماوەی یەک خولەک وەستانی بەخشی ئاسایی رادەگرن

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی سەرجەم تەلەفزیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان لەپێناو خوێنی کاوە گەرمیانی بۆ ماوەی یەک خولەک وەستانی بەخشی ئاسایی رابگەینن.
حاکم ئازاد حهمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنوسانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی سەرجەم کەناڵە تەلەفزیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمانی و لۆکاڵیەکان بۆ ماوەی یەک خولەک بەخشی ئاسایی رابگرن، ئەمەش لە پێناو خوێنی شەھید کاوە گەرمیانی وشەھیدانی میدیا.
حاکم ئازاد حهمەدەمین گوتیشی: مەبەست لەم کارەش جۆرە فشارێکە لەسەر حکوومەت و لایەنەکانی دیکە.
حهمەدەمین راشیگەیاند: سبەی ئێوارە کاتژمێر 7:59خولەک تاوەکو ھەشت تەلەفزیۆنەکان بەخشی خۆیان رادەگرن.
ناوبراو رونیشیکردەوە، ئەم جارە خولەکێک دەبێت ئەگەر ئەنجامی نەبوو جاری داھاتوو زیاتر لەخولەکێک دەبێت.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو رۆژنامەنوس کاوە گەرمیان لەبەردەرگای ماڵەکەی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تیرۆرکرا




