٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری گەشتوگوزاری لوبنانسەرسامی خۆیی بە پێشكەوتنی كوردستان پیشاندا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزیری گەشتوگوزاری لوبنان  فادی عبود و شاندێكی یاوەری سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە لایەن سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان  مەولەوی جەبار و بەرێوەبەرانی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازیكران.

لە ئەنجامی گفتوگۆی هاوبەشدا تیشكخرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان لوبنان و هەرێمی كوردستان و هەردوو لا رێكەوتن كە لە چەند لایەنێك سوود لەیكتری وەربگرن و هاوكاری یەكتری بكەن. هەردوو لا لە كەناڵی راگەیاندنی ولاتەكەیان لە ناساندنی گەشتوگوزار هاوكاربن، هەردوولا تیمی رۆژنامەنووسی بۆ وڵاتەكەیان بانگهێشت بكەن و بابەت لە بارەی گەشتیاری بنووسن، وڵاتی لوبنان هاوكاری دەستەی گشتی گەشتوگوزار دەكات بۆ ناساندنی كوردستان لە وڵاتی لوبنان بە پێی میكانیزمێكی رێكخراو لە ناو بەینی هەردوو وڵاتدا،هەفتەی رۆشنبیری و گەشتیاری لوبنانی بە هاوبەشی لە كوردستان سازبكرێ.

ئەو گەشتیارانەی لوبنان كە بۆ نەجەف دێن بە هاماهەنگی كۆمپانیاكان رێگەیان بۆ خۆش بكرێت سەردانی كوردستان بكەن.

هەروەها لە چەندین لایەنی تر هەرێمی كوردستان سوود لە ئەزموونی ولاتی لوبنان وەربگرێت، وەزیری لوبنان ئامادەی دەربری كە دەتوانرێ لە چەندین لاوە هاوكاری پێشخستنی هەرێمی كوردستان بكەن، بە پێی ئەو ئەزموونەی لوبنان هەیەتی.

پوختەیەك لە بارەی جەژنی نەورۆزی نەتوەیی و كەرنڤالی كولتووری لەبەهار بۆ شاندی میوان باسكرا، دواتر بۆ زیاتر ئاشنابوونی وەزیری لوبنان و شاندی یاوەری گەشتێك لە لایەن دەستەی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیاریەكانی ناو شاری هەولێر سازكرا، لە میانەی گەشتەكەدا مۆزەخانەی شارستانی هەولێر و قەڵای هەولێر و پاركی شار و قەیسەری و بازاری فاملی مۆلی سەردەم و پاركی شەهید سامی عەبدولرمان وچێشتخانەی داوا 2 گەشتیان بۆ كرا، جێگای ئاماژەیە كە وەزیری گەشتوگوزاری لوبنان سەرسامی خۆی بۆ شارستانیەتی قەلای هەولێر و مێژوەكەی و بۆ ئەوگەشەسەندنە خێرایەی هەولێر پیشاندا و گوتی بەر لە چوار ساڵ من لە هەولێر بووم لەگەل ئەمرۆ زۆر جیاوازە و پێشكەتنی زۆر بەدەست هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار