لە دوانیوەرۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بەفربارین هەیە

هه‌ولێر - KDP.info/ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نزمه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هاتووه، ئه‌گه‌ری بارانبارین له شاره‌كان و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كاندا لێده‌كرێت و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی راگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی باران و به‌فر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی بگرێته‌وه، كه له شاره‌كاندا ده‌بنه هۆی بارانبارین و له شاخه‌كانیشدا به‌فر ده‌بارێت.
وتیشی: "ئه‌م شه‌پۆله له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هاتووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌فر بارین بۆ ناوچه پێده‌شته‌كانیش بێت و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن بۆ ژێر پله‌ی سه‌دی و كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ش تا شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت




