٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ماوەی 9 مانگ دا لە باكوری كوردستان 263 جار مافەكانی مرۆڤ پێشێلكراوە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا – KDP.info / لەرۆژی هەفتەی مافی مرۆڤە لە جیهان لە توركیا تا ئێستا پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە بەرزترین ئاستایە . دەربارەی ئەم پێشێلكردنانەش رێكخراوی مافی مرۆڤ‌ راپۆرتێكی بڵاوكردوە. رۆژی 10ی دیسەمبەر كە هاوكاتە لەگەڵ هەفتەی مافی مرۆڤ لە جیهاندا . رێكخراوی مافی مرۆڤ ‌راپۆرتێكی بڵاوكردوە كە تیایدا هاتووە :  لە ماوەی  9  مانگ دا لە باكوری كوردستان   263   جار مافەكانی مرۆڤ پێشێلكراوە ، هەروەها    11  تاوان ئەنجامدراوە كە بكەرانیان دیار و ئاشكران .  لە ئاكامی تەقینەوەی مینیش دا  3  منداڵ گیانیان لە دەستداوە . لە باكوری كوردستان لە دژی  92  چالاكی دیموكراتی هێرش ئەنجامدراوە . لە لایەكی دیكەوە زیندانەكانیش شوێنێكی دیكەی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە توركیا. تا ئێستا 526 زیندانیكراوی نەخۆش كە  126  كەسیان رەوشی تەندروستیان سەختە ئازاد نەكراون. لەماوەی نۆ مانگیش دا   822   جار مافەكانی مرۆڤ لە زیندانەكاندا پێشێلكراون و  500   زیندانیكراوی دیكەش بە زۆرە ملێ گوازراونەتەوە بۆ گرتوخانەی دیكە و دورخستەنەوەیان لەو شار و ناوچانەی كە خێزان و كەسوكاریانی لێیە. لە ماوەی  9  مانگدا   900  كەس دەستبەسەركراون كە   110   كەسیان منداڵن . لەو   900   كەسە   213  كەسیان فەرمانی زیندانیكردنیان بۆ دەرچووەو كە  24   یان منداڵن. هەروەها توندوتیژی سەر ژنانیش روو لە زیادبوونە. لەم ساڵدا 74 ژن گیانیان لە دەستداوە ، 48 ژن كوژراون و17 ژنیش لە لایەن هێزەكانی دەوڵەتی توركەوە توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام دراوە

هەواڵی پەیوەندیدار