سه‌رچاوه‌یه‌ک له زانکۆی سۆران: نێوەندە ئەکادیمیە جیهانییەکان ، به بایه‌خه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی توێژینه‌وه‌ی زانکۆی سۆران به‌کارده‌هێنن

هه‌ولێر – تایبه‌ت به KDP.info/ سه‌رچاوه‌یه‌ک ئاماژه به‌وه‌ده‌کات هه‌رچه‌نده ئه‌م زانکۆیه چه‌ند ساڵێکه دروست بووه، به‌ڵام توانیویه‌تی کۆشێشکی به‌چاوی وه‌به‌رهێنان له بواری زانستی و دروستکردنی سه‌رچاوه بۆ توێژینه‌وه زانستییه‌کان له ئاستی جیهاندا دروست بکات. له‌مباره‌وه د. هاوڕێ مه‌نسوربه‌گی جێگری سه‌رۆکی زانکۆ سۆران رایگه‌یاند: توێژینه‌وه‌ی دوو مامۆستا و به‌رپرسی ئه‌م زانکۆیه له ئاستی جیهاندا وه‌کو سه‌رچاوه‌ی توێژینه‌وه پشتی پێبه‌ستراوه.
له‌مباره‌وه د. هاوڕێ مه‌نسوربه‌گ له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ KDP.info رایگه‌یاند:توێژینەوەیەکی زانکۆی سۆران لە گرنگتریین گۆڤاری زانستی لە سەر ئاستی جیهان دەکرێت بە سەرچاوە، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی بایه‌خه بۆ زانکۆی سۆران و هه‌روه‌ها ئاستی توێژینه‌وه له کوردستاندا و هه‌موو ئه‌کادمییه‌کانی لای خۆمان. ئه‌وه‌ته گۆڤاری Natureکه گرنگترین گۆڤاری زانستی جیهانە و تەنیا بابەتە هەرە گرنگەکانی زانستی بڵاو دەکاتەوە کە کاریگەری فراونیان هەیە لە سەر ڕەوتی زانست لە جیهاندا. لە نوێترین ژمارەی خۆیدا، توێژینەوەیەکی زانستی ئێمه‌یان به‌کارهێناوه وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ پاڵپشتی تویژینه‌وه‌که‌ی خۆیان. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی باشه بۆ خودی ئێمه وه‌کو مامۆستا و هه‌روه‌ها بۆ ئاستی زاننستی له کوردستانیشدا. با ئه‌وه‌تان پێ بلێم که کاتی خۆی توێژینەوەیه‌کم بە هاوبەشی لە گەڵ هاوکارم د. روشدی سەمەد عوسمان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران له ساڵی 2012 بەناوی زانکۆی سۆران لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیی تابەت بە زەویناسیی و نەوت بڵاوکرده‌وه. ئێسته ئه‌م گۆڤاره له توێژینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت وه‌کو دۆزینه‌وه‌یه‌کی دانسقه‌ی نوێی بواری زانستی زه‌ویناسی و دۆزینه‌وه‌ی ئاوی شیرین له ناوه‌ڕاستی زه‌ریا، که ئاماژه به‌وه ده‌کات 500 هه‌زار کیلۆمه‌تر چوارگۆشه ئاوی شیرنینی خواردنه‌وه له ژێر خاکی زه‌ریاکان هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات ئه‌م رێژه‌یه سه‌دانجار زیاتره له‌و رێژه‌ی ئاوه‌ی له چه‌ندین سه‌ده‌ی رابردوو وه‌کو ئاوی خواردنه‌وه به‌کارمان هێناوه.ئه‌م گۆڤاره زانستییه له توێژینه‌که‌یدا سه‌رچاوه‌ی ئێمه‌یان به‌کارهێناوه.

له‌باره‌ی رۆلی زانکۆی سۆران وه‌کو زانکۆیه‌کی نوێی کوردستان له ئاسته جیهانییه‌کان له بواری زانستی و کۆڕ و کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان مه‌نسوربه‌گی به KDP.info رایگه‌یاند: لە 29/11بە نوێنەرایەتی زانکۆی سۆران د. نەهرۆ زاگرۆس بەشداری لە کۆنفرانسی Northern Gatewaysسەبارەت بە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوریی لە شاری Hullی بەریتانیا کرد - کە تێیدا گەورە سیاسەتمەدارانی ئەم وڵاتە، وەکو جێگری سەرۆک وەزیران و لۆرد پرێسکۆت و باڕۆنێس سوزان و چەندانی دیکە، تێیدا ئامادەبوون.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا گوتی: ئەوەی شایانی باسە ئێسته زانکۆی سۆران بۆتە دەزگایەکی مەعریفی و ئەکادیمی ناسراوی ئەوتۆ کە لە زۆربەی کۆنفرانس و گردبوونەوە ئەکادیمیە جیهانییەکانی پەیوەست بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەفەرمی بانگهێشت دەکرێت و رۆلی بەرچاوی پێدەبەخشرێت.
کۆتایی هاتنی کۆنفرانسەکە زانکۆکه‌مان چه‌ندین پەیامی گرنگی پێگەیشتووە لە لایەن بەشداربووانی کۆنفرانسەکە، لە ناویشیاندا چەند سیاسەتمەدارێکی ناودار کە باس لە رۆلی زانکۆی سۆران دەکەن، لە سەرخستن و پێکانی ئامانجەکانی کۆنفرانسەکە. چەند سیاسەتمەدارو کەسایەتیی کاریگەری ئاکادیمی لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە ئارەزووی جددیان نیشانداوە بۆ سەردانی سۆران و زانکۆ هیوا بەخشەکەی.




