٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ریکخراوی مافی مرۆڤ : پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران لە زێدە بوون دایە

سەرچاوە: KDP.info

ئێران –KDP.info/ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا نیگەرانییەکانی خۆی لە  سەرکوتی ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان  لە ئێران دەخاتەروو و داوا لە رای گشتیی جیهان دەکات، لەپێناو ئازادیی زیندانیانی سیاسی و ڕاگرتنی شەپۆلی لە سێدارەدان لەو وڵاتە، لەگەڵ ڕێکخراوەکەیان هاودەنگ بن.ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا  نیگەرانی  دەردەبڕێت سەبارەت بە  درێژە کێشانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ و ئازادییە سیاسی و مەدەنییەکان  لە ئێران و جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە  شەپۆلی ئێعدامە سیاسییەکان  نەتەنیا کەم نەبووەتەوە، بەڵکوو پەرەی سەندووە.لە بەیاننامەکەدا ئاماژەدراوە بەوەی کە بەداخەوە لە ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەت دوای دەستبەکار بوونی حکوومەتی نوێ، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و ئێعدامە سیاسییەکان نەتەنیا ڕانەگیران یان کەم نەبوونەوە، بەڵکوو لە پەراوێزی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران مدەگەڵ وڵاتان و بێدەنگیی بەشێک لە ناوەند و کۆڕ وکۆمەڵەکان و بەهۆی هەندێک بەرژەوەندی، لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕەوتێکی نەخوازراوی گرتووەتە بەر و بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی سەردەمی هەڵبژاردن، ئاسۆیەکی ڕوون بۆ باشتربوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ نابینرێ. شایەنی باسە : نزیک  حەبوت ساڵە سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان محەمەد سدیقی کەبوودوەند لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەند کراوە .

هەواڵی پەیوەندیدار