لە هەولێر کۆگایەکی دەرمان کرایەوە کە توانای كۆگاكردنی 400 تەن دەرمانی هەیە

هەولێر – KDP.info / لە شاری هەولێر کۆگایەکی دەرمان کرایەوە کە بە بڕی نزیكەی 5 ملیۆن دۆلار دروست كراوە و توانای كۆگاكردنی 400 تەن دەرمانی هەیە، دوێنێ سێشەممە لەمەراسیمێكدا کە تێدا دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ئامادەبوون، كۆگای هاوكاری تایبەت بە دەرمان لە شاری هەولێر كرایەوە ئەو کۆگایەی دەرمان بە بڕی نزیكەی 5 ملیۆن دۆلار دروست كراوە و توانای كۆگاكردنی 400 تەن دەرمانی هەیە. لەمیانی كردنەوەی كۆگاكەشدا وەزیری تەندروستی لەوتەیەكدا رایگەیاند: كردنەوەی ئەم كۆگایە گرنگی خۆی دەبێت بۆ كۆكردنەوە و كۆگاكردنی دەرمان بەشێوەیەكی زانستی پێشكەوتوو. لەلایەكی دیکەوە لەمیانی بەسەركردنەوەیەكدا وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بەیاوەری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ، لەكێشە و كەموكوڕی بنكە تەندروستییەكانی ئازادی خێزانی و منارە وشەهید دكتۆرمحەمەد باجەلان و نەجدی حەیدەری كۆڵییەوە و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێری راسپارد بۆ تێكدان و دووبارە دروستكردنەوەی بنكەی تەندروستی ئازادی خێزانی لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەی كەمی دەرمان و یەكخستنی خزمەت گوزارییەكانی بنكەكانی ناوشار.




