هەولێر.. بۆ نەمانی دیاردەی سواڵکردن کەمپێک تایبەت بە سواڵکەران دروست دەکرێت

هەولێر – KDP.info / به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند: بۆ ئەوەی دیاردەی سواڵكردن نەهێڵن بیریان لە وەکردۆتەوە لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان كه‌مپێك بۆ سواڵکەران بكه‌نه‌وه کۆتایی بەو دیارەدە ناشارستانیە بهێنن کە وای لێهاتووە خەڵکی هەولێر گەشتیاران پرسیاری زۆریان لەلا دروست بێت . عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر بە KDP.info رایگه‌یاند: لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاریان داوه كه‌مپێك بۆ نیشتەجێ کردنی ئەو کەسانە بکەنەوە کە لە سەر شەقام و ناو بازاڕی هەولێر سواڵ دەکەن و خەڵکیان بێزارکردووە . به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئەوەشی خستەروو: کە ئەوان وەک پۆلیسی هەولێر ورده‌كاریی چۆنێتی كردنه‌وه‌ی و شوێنی كه‌مپهکەیان لەسەر نییە بەڵکو ئەوان دەخوازن کۆتایی بەو دیاردەیە بهێنن ناخوازن هەولیر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە دیاردەیەی تێدا بێت . لە درێژەی لێدوانەکەی بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەوەشی راگەیاند: کە ئەوانەی لە سەر شەقامەکان و ناوبازاڕ سواڵ دەکەن، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر نین. بەڵکو بەشی زۆریان ئەوانەن کە لە سوریاوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و هەندیکێشیان خەلکی دیکەی کۆچەرن. لە کۆتاییشدا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند: کەئەوان دەتوانن به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان،وەک پۆلیس و هێزە ئاسایشپارێزەکان، ئەو کەسانەی سواڵ دەکەن قۆڵبەست بکەن.




