٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە گوندێـكی پارێزگای دیالەی عێراق 7 كرێكاری سوننەكوژان

سەرچاوە: KDP.info

 دیالە - KDP.info/ سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاند كە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو 7 كرێكاری سونە مەزهەبیان لە گوندێكی سەر بە پارێزگای دیالە كوشتووە.

سەرچاوەكان راشیانگەیاند كە لەو كاتەی كە ئەو 7 كرێكارە لە خانویەكی گوندی شبلی سەر بە شـارۆچكەی عەبارە كاریان دەكرد، ئۆتۆمبیلێـك كە چەند چەكدارێـكی تێدابوو تەقەی لێـكردوون و سەرجەمیانی كوشتووە.

كرێكارەكان هەموویان لە هۆزی خەزرەجی سوننە مەزهەب بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار