٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندەرانی پاركی گەزی دادگایی دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ دوای تێپەڕبوونی چەند مانگ لە سەر خۆپیشاندانەكانی پاركی گەزی لە شاری ئەستەنبۆڵ، رۆژی سێشەممە داواكاری گشتی لە توركیا رایگەیاند كە سكاڵای لە سەر خۆپیشاندەرانی پاركی گەزی تۆمار كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی بیك بڵاویكردەوە كە داواكاری گشتی كۆماری لە ئەستەنبۆڵ دوای كۆتایی هاتنی لێكۆڵینەوەكانی سەر خۆپیشاندانی پاركی گەزی، سكاڵای لە سەر 255 خۆپیشاندەر كە حەفتیان هاووڵاتی بێیانین تۆمار كردووە.

داواكاری گشتی ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای چەند مانگ لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوتووە كە خۆپیشاندەران زەرەریان بە ماڵی گشتی داوە، دەرفەتیان بە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان نەداوە ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و جل و بەرگی هێزی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانیان بۆ تێكدانی باری ئەمنی وڵات بەكار هێناوە بۆیە سكاڵایەكمان لە سەر خۆپیشاندەرانی پاركی گەزی تۆمار كردووە.

داواكاری گشتی باسی ئەوەی كردووە كە تا ئێستا نەیانتوانیوە ناسنامەی زیاتر لە 300 خۆپیشاندەر ئاشكرا بكەن، بۆیە هێشتا لە سەر ئەو 300 كەسە سكاڵایان تۆمار نەكردووە و دوای ئاشكرا كردنی ناسنامەی ئەو 300 كەسە لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لە سەر ئەوانیش سكاڵا تۆمار دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار