له رووداوێکی هاتووچۆدا له نزیك ناحیه‌ی باوه‌نور 2 كه‌س بوونە قوربانی کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو

کەلار – KDP.info / له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیله‌وه كه‌سێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. هەواڵنێری KDP.info لە دەڤەری گەرمیان رایگەیاند: سەرله به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخان له نزیك ناحیه‌ی باوه‌نور 2 كه‌س بوونە قوربانی کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو، وەک هەواڵنێرمان رایگەیاند : ڕووداوه‌كه به‌هۆی پێكدادانی نێوان تانكه‌رێك و ئۆتۆتمبیلێكی جۆری نیسان پیكاب بووه و له ئاكامدا شۆفێری پیكابه‌كه و سه‌رنشینێكی دیکە گیانیان له ده‌ست دا‌و سەرنشینیدیکەش به سه‌ختی بریندار بوو. بەرپرسانی پۆلیسی هاتووچۆ رووداوەکەیان بۆ خیرا لێخورینی ئۆتۆبێلەکان گەڕاندەوە لە کاتێکدا زۆربەی کامینەکانی با هەڵگری ئەوانی مۆدیلی تازەن بە خێراییەکی یەکجار زۆر‌و کامیۆنەکانیان لێدەخورن بەردەوام رووداوی هەتووچۆی لێدەکەوێتەوە




