دكتۆر كەنتەل: گۆڕانكارییەكانی توركیا بەرهەمی تێكۆشانی خەڵكی توركیایە

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/ كۆمەڵناسی ناوداری توركیا و مامۆستای زانكۆی یەنی شەهیری ئەستەنبۆڵ پڕۆفسۆر دكتۆر كەنتەل رایگەیاند كە گۆڕانكارییەكانی ئەم دوایەی توركیا بەرهەمی ئاكەپە نین بەڵكو بەرهەمی تێكۆشانی خەڵكانی توركیا و ئۆپۆزیسیۆنی توركیان.
پرۆفسۆر دكتۆر كەنتەل لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە كە ئاكەپە سیاسەت لە سەر گۆڕانكارییەكانی ئەم دوایەی توركیا دەكات و وا نیشان دەدا كە ئەو گۆڕانكارییانە بەرهەمی ئاكەپە بەڵام لە راستیدا وا نییە چونكە ئەو گۆڕانكارییانە بەرهەمی تێكۆشانی كۆمەڵایەتی پێكهاتەكانی توركیا و ئۆپۆزسیۆنی توركیایە.
كەنتەل لە بەشێكی دێمانەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاكەپە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگێكێ باش بەدەستەوە بهێنێ ئەو گۆڕانكارییانە بەكار دەهێنێ و بۆ بەهێزتر كردنی پێگە و هێزی خۆی لە دژی پرۆژە یاسای یەكسانی سوودمەند بوونی پارتە سیاسییەكانی توركیایە.
لە بارەی رووداوەكانی گەڤەریشەوە كەنتەل ئاماژەی بەوە كردووە كە چەند كەسێك لە توركیادا هەن نایانەوێ پرسی كورد چارەسەر بكرێ و هەمیشە هەوڵ بۆ گۆڕتر كردنی ئاگری شەڕ دەدەن. رووداوەكانی گەڤەریش بەرهەمێكی هەوڵدانی ئەو كەسانەیە و دەیانەوێ بارودۆخی ناوچەكە ئاڵۆز بكەن تا بەو جۆرە كۆتایی بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بهێنن.




