دۆزینەوە لوولەی قاچاخی نەوت لە سەر سنوری نێوان توركیا و سوریا

هەتای-KDP.info / سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاند كە رۆژی سێشەممە هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ناوچەیەكی سنوری نێوان توركیا و سوریا لە پارێزگای هەتایدا لوولەیەكی قاچاخی نەوتیان دۆزیوەتەوە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا ئاماژەی بەوە كردووە كە هێزەكانی پاسەوانی سنور لە نزیك بنكەی سنوری كێیێگۆرەن لوولەیەكی قاچاخی نەوتیان دۆزیوەتەوە كە درێژایی 450 مەترەیە و لە خاكی سوریاوە بۆ نێو خاكی توركیا راكێشرابوو.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكانی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپادا ئاماژە بەوە كراوە كە لە كاتی هەڵدان و كردنەوەی ئەو لوولە نەوتییەدا بڕەیەكی یەكجار زۆر روونی زەیتوونی تێیادا بووە.




