٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوێنەرێكی كورد داواكارە كۆمیسیۆن ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژبكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف، بەKDP.infoی راگەیاند :بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری وایكردووە ببنە بەربەست لەوەی هاوڵاتیان بتوانن سەردانی ناوەندەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن، بۆیە داواكارم لەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژ بكاتەوە.

ئەوەشی گوت: ئەو لافاوانەی ئەم دواییەی عێراقی گرتەوە یەكێكە لەو هۆكارانەی كەبوونەتە رێگر لەوەی هاوڵاتیان بتوانن سەردانی ناوەندەكانی نوێكردنەوەی دەنگدەران بكەن، كاری دامودەزگاكانی وڵاتە كە بتوانن كاری ئاسانی بۆ هاوڵاتیان بكەن بەتایبەت كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە هاوكاری هاوڵاتیان بن لەدرێژكردنەوەی ماوەكە بۆ ئەوەی زۆرترین هاوڵاتیان بتوانن بەشداری بكەن لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

داواكاریشە لەهاوڵاتیان كە سەردانی ناوەندەكانی نوێكردنەوەی ناوەندەكانی دەنگدان بكە نبۆ ئەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەسەركەوتووی بەرێوە بچێ، چونكە ئەگەر رێژەیەكی كەمی هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنەكە بكەن دەبێتە هۆی ئەوەی كە كەسانی بێ توانا بچنە پەرلەمانی عێراق و ئەو كاتە ئەو ناوەندە گرنگەی بڕیاردان دەبێتە شوێنی بەرژەوەندی تاكەكەسی و گروپ و حزبایەتی.

جێی باسە دوای مشتومڕێكی زۆر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتنە ئەو بڕیارەی كەپێویستە تا 30ی نیسانی 2014 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرابێ.

هەواڵی پەیوەندیدار