وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێداچوونه‌وه به پلانی چاپكردنی پڕۆگرامه‌كان ده‌كات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/12/2013 به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی پلانی چاپكردنی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی ساڵی 2014 – 2015، د. عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان و هه‌رسێ پارێزگا و پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نییه‌كان و نوێنه‌ری پلانی په‌روه‌رده‌یی و كۆگاكان و ئامار و چاپخانه كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداچوونه‌وه به پلانی چاپكردنی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی ساڵی رابردوو و باس له ورده‌كاری پلانی ساڵی داهاتوو كرا.
له لێداونێكدا هاجر داود به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری چاپكردنی پڕۆگرامه‌كان بڕیاروایه نامیلكه‌یه‌ك چاپبكرێت بۆ دیاریكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی هه‌ر لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كانی ساڵانی پێشووتر) .
هه‌ر ئه‌مڕۆ، بۆ پێداچوونه‌ی دیزاینی هه‌رسێ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌یی له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، وه‌زیری په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Rkonsaltی ئیماراتی و رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی كۆبۆوه.
شایه‌نی باسه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی هه‌ر سێ كۆمه‌ڵگه پیشه‌ییه‌كه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه (33) پسپۆری له خۆده‌گرێت و له شێوه‌ی زانكۆیه‌كی بچووك ده‌چێت، له بواره‌كانی گشتوكال و بازرگانی و پیشه‌سازی كه ساڵانه (5000) قوتابی وه‌رده‌گرێت كه رووخساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان زیاتر ده‌كات، كرا.




