ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی: ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە کە حکوومەتی داھاتوو بنکە فراوان بێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: ئیرادەیەکی بەھێز ھەیە کە حکوومەتی داھاتوو حکوومەتێکی بنکە فراوان بێت و گەشبینی خۆشی پێشاندا کە لایەنەکان لەمبارەیەوە بگەنە رێکەوتن.
ئەبوبەکر ھەڵدەنی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی بەkdp.infoراگەیاند: قۆناغی دووەمی دانوستانەکان لەنێوان لایەنەکان دەست پێدەکاتەوە و گەشبینی خۆشی پێشاندا کە حکوومەتی داھاتوو حکوومەتێکی بنکە فراوان بێت.
ئەبوبەکر ھەڵدەنی گوتیشی: حکوومەتی بنکە فراوان بۆتە داواکاری ھەموو لایەنەکان و ئەگەر ئیرادەیەکی بەھێزو جدی ھەبێت کە ئەم حکوومەتە لە ئاست پێویستییەکانی ئەم قۆناغە دابێت رەنگە لایەنەکان بگەنە رێکكەوتن، چونکە مەرج و داواکارییەکان ھیچ ئەستەم نییە و لەقاڵبی دوو شت دایە ئیستحقاقی ھەڵبژاردن و ھاوبەشی راستەقینە .
ھەڵدەنی راشیگەیاند: ئێمە وەکو یەکگرتووی ئیسلامی لە گەڵ ئەوەین ھەر لایەنێک بەپێی قەبارەی خۆی بەشداری لەحکوومەتدا بکات و پێشمان وایە ئیرادەیەکی جدی ھەیە بۆئەم مەبەستە .




