ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمهریكا ئیدانەی كوشتنی كاوە گەرمیانی دەكات

ههولێر تایبهت به KDP.info/ دوای کوژرانی رۆژنامهنووس کاوه گهرمیانی، کاردانهوهکان فرانتر دهبن، له راگهیاندراوێکدا که باڵوێزخانهی ئهمهریکا له بهغدا بڵاویکردۆتهوه و دانهیهکی نێردراوه بۆ KDP.info، به تودی ئیدانهی ئهم کاره نامرۆڤانهیان کردووه. له راگهیاندنهکهیاندا هاتووه: نێردەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمهریكا لە عێراق ئیدانەی كوشتنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی لەم دواییەدا دەكات. لەناخی دڵەوە پرسەی خۆمان بۆ خانەوادەو هاوپیشەكانی دەنێرین.
بەقوڵی لەبارودۆخی كوشتنەكەی نیگەرانین، بەتایبەتی لەكا تێكدا كەوا لەرابردوودا كاوە گەرمیانی هەڕەشەی توندوتیژئامێزی لێكراوە بەهۆی سروشت و تەركیزی كارەكەی. ئێمە دژی هەرهەموو جۆرە هەوڵێكین بۆ سنورداركردنی ئازادی ڕاگەیاندن و ترساندنی ڕاگەیاندن.
پێشوازی لە بەیاننامەكانی ئیدانەكردن لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها بەڵێنەكانیان بۆ لێكۆڵینەوەكردن لە كەیسەكەدا دەكەین. داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتدارانی خۆجێیی دەكەین لە لێپرسراوانی ئەم كارە دڕندانەیە بپرسنەوە.




