په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی سه‌در: شه‌هرستانی له گرێبه‌ستی ساخته‌وه تێوه‌گلاوه

په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه تێوه‌گلاوه له ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی ساخته له‌بواری كاره‌باداو هه‌ندێك لایه‌نی نێو په‌رله‌مانیش رێگربوون له خستنه‌ڕووی ئه‌و ساخته‌كارییانه.
عوده‌ی عه‌وادی په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌درو ئه‌ندامی لیژنه كاتییه‌كه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له شكسته‌كانی بواری كاره‌بای عیراق به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند لیژنه‌كه به ره‌زامه‌ندی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی راپۆرتی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ئاماده‌كردو تێیدا شكسته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با خرابوونه‌ڕوو.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه له ئیمزاكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێكی ساخته‌ی په‌یوه‌ست به كاره‌باوه تێوگلاوه كه ساڵی 2011 ئیمزاكراون.
عه‌وادی جه‌ختیشكرده‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك لایه‌نی نێو په‌رله‌مان له‌به‌ر هۆكاری سیاسی رێگربوون له‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌كه له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بخرێته‌ڕوو و وتیشی: "ئه‌و لایه‌نانه فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بۆئه‌وه‌ی (رای خۆیان) له‌باره‌ی ئه‌و دۆسێیه‌وه بگۆڕن".




