٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی بەدەپەی ناوچەی گەڤەر: با خەڵك له‌ ژیانی ئاسایی خۆی بەردەوام بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەكاری-KDP.info/ سەرۆكی بەدەپەی ناوچەی نائێل دورمازله‌  گەڤەر، داوای لە خەڵكی ناوچەكە كرد، وردە وردە كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بكەنه‌وه‌.

خۆپیشاندانەكانی ناوچەی گەڤەر دوای كوژرانی دوو كەس و بیرنداربوونی كەسێكی دیكە درێژەیان هەیە. تیمەكانی شارەوانی دەستیان بە خاوێن كردنەوە كۆڵانەكان كردووە.

نائێل دورماز لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی:  بریا ئەو رووداوانە روویان نەدابایه‌، بۆ پێشگرتن لە رووداوەكان ئەوەی لە دەستمان هات كردمان، بۆ ئەوەی هیچ جۆرە زیانێك بە كەس نەگات، هەوڵی زۆرماندا، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی پێش لە توڕەبوونی خەڵك لە بەرانبەر ئەو وەحشەیه‌تەدا بگرین. لە كۆتاییدا هەوڵدانەكانمان بە ئەنجام گەیشتن و رەوشەكە ئارام كرایەوە، داوا لە خەڵكی ناوچەكە و دوكانداران دەكەین دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بكەنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار