٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وشەی كوردستان بووه‌هۆی شەڕ لە پەرلەمانی توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ دوای ئەوەی كۆتایی هەفتەی رابردوو فراكسیۆنی بەدەپە لە پرۆژە پێشنیارەكانی خۆی لە سەر بوودجەی ساڵی 2014ی توركیا ناوی كوردستانی بەكارهێنا، ناوی كوردستان بۆ یەكەمینجار كەوتە نێو تۆمارە رەسمییەكانی پەرلەمانەوە. بەڵام ئەم هەفتەیە هەر دوو پارتی ئۆپۆزسیۆن ( جەهەپە و مەهەپە) ناڕەزایەتی توندیان لە بەرانبەر تۆماركردنی ناوی كوردستاندا نیشاندا.

لەمبارەیەوە كەناڵی سی ئین ئین بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە پەرلەمانی توركیادا هەر دوو پارتی ئۆپۆزسیۆن ( جەهەپە و مەهەپە) ناڕەزایەتییان لە بەرانبەر تۆماركردنی ناوی كوردستان لە نێو تۆمارەكانی پەرلەماندا دەربڕی و داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد وشەی كوردستان لە نێو تۆمارەكاندا بسڕێتەوە.

لە سەر ئەو داواكارییەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، شەڕ و دەمقاڵە كەوتە نێوان فراكسیۆنی بەدەپە و ئۆپۆزسیۆنەوە و پەرلەمانتارەكانی جەهەپە و مەهەپە هێرشیان كردە سەر ئەندامانی بەدەپە.

دوای كۆتایی هاتنی شەڕ و دەمقاڵەكە، گوتەبێژی مەهەپە لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند كە بۆ سڕینەوەی ناوی كوردستان لە نێو تۆمارەكانی پەرلەماندا ئەوەی لە دەستیاندا بێت دەیكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار