پەرلەمانتارێکی کورد: حکوومەت بەرپرسیارە لەبەرامبەر دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: حکوومەتی عێراق بەرپرسیارە لەبەرامبەر دواکەوتنی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی داھاتووی عێراق.
د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: پێویست بوو پێش چەند مانگێک پڕۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان، بەڵام حکوومەت رەوانەی پەرلەمانی ناکات تاوەکو کۆتایی ساڵ بۆئەوەی پەرلەمان تۆمەتبار بکات و بەرپرسیارەتییەکە بخاتە ئەستۆی پەرلەمان.
د.حەمید باڤی گوتیشی: ھۆکارەکەی بۆ ئەوەدەگرێتەوە کە گەندەڵییەکی زۆری تێدا دەکرێت و حکوومەتیش دەیەوێت بەو رێگەیە گەندەڵییەکانی بشارێتەوە.
باڤی ئەوەشی خستەڕوو،ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ ئەوەی درهنگ بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت و پێویستە زوو کاری تێدا بکرێت و تەواوی بکەن رەوانەی پەرلەمانی بکەن، بەڵام ھەر ساڵ بەئەنقەست دوای دەخات، بۆیە پەرپرسیارەتی دواکەوتنی پەسەندکردنی دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەت.
پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق رێژەکەی زیاتر لە176تریلیۆن دینارە و لەو رێژەیەش زیاتر لە18تریلیۆن دینار پشکی ھەرێمی کوردستانە.




