هێزەكانی پۆلیس 21 یەك كەسی هیندییان دەستگیر كرد

سەنگافورە - KDP.info/ بە گوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ، هێزەكانی پۆلیسی سەنگافۆرە 21 كەسیان بە تۆمەتی بەشداریكردنیان لە شەڕو پێكدادانەكانی رۆژی رابردوو دەستگیر كرد كە بە هۆی ئەو شەڕو پێكدادانەوە 18 كەس بە سەختی برینداربوون و 10 لەو بریندارانەش لە ریزی هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆی سەنگافۆرەن.
سەرچاوەیەك لە هێزەكانی پۆلیسی سەنگافۆرە رایگەیاند: شەڕو پێكدادانەكە كە لە نێوان دانیشتووانی ناوچەیەكی بچووكی هیندستانییەكان و هێزەكانی پۆلیسی سەنگافۆرە روویدا بە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیەكی هیندستانی بوو كە لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا .
لی هسین سەرۆك وەزیرانی سەنگافۆرەش شەڕو پێكدادانەكەی نێوان هیندستانییەكان و هێزە ئەمنییەكانی سەنگافۆرە بە رووداوێكی مەترسیدار لە قەڵەم دا.




