ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر 2300خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپی كه‌ورگۆسكدابه‌ش كرد

له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك هاوكاری و یارمه‌تی خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ئازوقه‌و خۆراك به‌سه‌ر (2300) خێزانی په‌ناخوازی كامپی كه‌ورگۆسك دابه‌شكرد.
رۆژی 9/12 له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌كامپی كه‌ورگۆسك، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خۆراكی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر 2300 خێزاندا دابه‌شكرد، هاوكات به‌رده‌وامیشه له دابه‌شكردنی پێداویستی دیكه‌ی په‌ناخوازان. خۆراكه‌كانیش پێكهاتبوون له (زه‌یت، مره‌با، ساوار، فاسۆلیا، نیسك، ئارد، شه‌كر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ).
له‌لای خۆیه‌وه په‌ناخواز محه‌مه‌د عوسمان جه‌تۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشكه‌شیان ده‌كات: ده‌ڵێت: زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین به‌ڕاستی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌و ته‌نانه‌ت كه‌لوپه‌له‌كانی زستانه‌شدا هاوكارییه‌كی زۆر باشمان ده‌كات و ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین و نمونه‌یان هه‌ر زۆربێت. هاوكات هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كه‌مپه به‌ناوی شوان نایف حه‌سه‌ن به‌هه‌مانشێوه سوپاسگوزاری ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد له كامپی كه‌ورگۆسك و هیوای به‌رده‌وامی بۆ خواستن، هاوكات رایگه‌یاند: له‌وه‌ته‌ی هاتوینه‌ته ئه‌وم كه‌مپه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستمان به ئاواره‌یی نه‌كردووه چونكه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌رده‌وام شتومه‌ك و خۆراكی رۆژانه‌و مانگانه‌مان پێده‌درێت، هاوكات راشیگه‌یاند: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تاكه ده‌زگای خێرخوازییه توانیویه‌تی بێ دابڕان له‌گه‌ڵ ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستاندا بێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
