سبەی لیژنەی ھاوکاریکردنی بەدواداچونی کەیسی کوشتنی کاوە گەرمیانی دەست بەکارەکانی دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەی لیژنەی ھاوکاریکردن لە بەدواداچوونی کەیسی کوشتنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی دەست بەکارەکانی دەکات.
حاکم ئازاد حمەدەمین نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە لیژنەیەک پێکھاتووە لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران ونوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەری ئاسایش و نوێنەری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان.
حاکم ئازاد حمەدەمین گوتیشی: نوێنەری ئێمە ئارام ئیکرام سکرتێری نوسینگەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەگەرمیان دەبێت،کاری ئەم لیژنە ھەماھەنگی و ھاوکاری دادگاکان و داواکاری گشتی دەبێت لەکەیسی کوشتنی کاوە گەرمیانی.
حەمەدەمین راشیگەیاند: بڕیارە ئەم لیژنەیە لەبەیانیەوە دەست بەکارەکانی بکات.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لەبەردەگای ماڵەکەی خۆی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا، ئەمەش کاردانەوەی جیاجیای لێکەوتەوە.




