کوردستانی ئێران: لەدەرنجامی بڵابوونەوەی بۆنی غازەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

مەریوان -KDP.info/ لەدەرنجامی بڵابوونەوەی بۆنی غازەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش ژهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران کە زۆربەیان قوتابی بوون. به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی غازی زۆپا له ناو پۆله‌كه‌یان، 36كچ له خوێندنگه‌یه‌كی دواناوه‌ندی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژه‌هراوی بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و له رووداوێكی تردا هه‌ر له‌و شاره سێ كه‌س به هۆی غازه‌وه ژیانیان له‌ده‌ستدا. له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه عه‌بدولحه‌مید فه‌ره‌جی به‌رپرسی په‌روه‌رده‌ی مه‌ریوان به ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای راگه‌یاندووه: ئه‌و (36) كچه خوێندكاره له نه‌خۆشخانه پشكنینی پزیشكیان بۆ كراوه و دوای چه‌ند كاتژمێر له نه‌خۆشخانه مانه‌وه، ڕوانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه .جێی بیر هێنانه‌وه‌یه، ساڵێك به‌ر له ئێستا و له رۆژی 15 ی سه‌رماوه‌زدا به هۆی گڕگرتنی زۆپای یه‌كێك له پۆله‌كانی خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی گوندی شیناوێی پیرانشار ٣٠ كچه خوێندكار سوتان كه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان دوو له‌وانه به ناوه‌كانی سه‌یران یه‌گانه وسارینا ره‌سول زاده گیانیان له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی تره‌وه به هۆی گازه‌وه ژن و مێردێك و كه‌سێكی تر كه میوانیان بوو له شاری مه‌ریوان گیانیان له‌ده‌ستدا.




