مووچەی خانەنشینی عەبدولكەریم قاسم سەرۆكی پێشووتری عێراق زیاد کرا

عێراق -KDP.info/ ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، رەزامەندی نیشاندا لەسەر هەمواركردنەوەی مووچەی خانەنشینی عەبدولكەریم قاسم، سەرۆكی پێشووتری عیراق لە ساڵانی 1958_1963 و مووچەكەی زیادكرا بۆ حەوت ملیۆن و 400 هەزار دینار. بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە هەمواركردنەوەی مووچەی عەبدولكەریم قاسم، سەرۆكی پێشووتری عیراق بەشێوەیەكی كە لەگەڵ پێگەی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا بگونجێت. لە بەیاننامەكەدا روونكراوەتەوە، مووچەی سەرۆكە كۆچكردووەكە زیادكرا بۆ حەوت ملیۆن و 400 هەزار دیناری عیراقی، بە پێی بەیاننامەكە، مووچەی پێشووی عەبدولكەریم قاسم، كە لەلایەن كەسو كارەكەیەوە وەردەگیرا،بریتی بوو لە 1000) دۆلار مانگانە. لە ساڵی 1958دا عەبدولكەریم قاسم سەرۆكایەتی كودەتایەكی سەربازی كرد و كۆتایی بە رژێمی پاشایەتی لە عیراقدا هێنا، و بووە یەكەم سەرۆك كۆماری عیراق.لە 8ی شوباتی 1963دا لەلایەن بەعسییەكانەوە لە عێراق كودەتایەك كرا و كۆتایی بە دەسەڵاتی دامەزرێنەری كۆماری عیراق هێنرا و رۆژێك دوای كودەتاكە، لە بینای رادیۆی عیراق لەلایەن بەعسییەكانەوە عەبدولكەریم قاسم لەسێدارە درا.




