٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بریاری قەدەغەكردنی چپسی پاندا لەبازارەكان هەڵوەشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – KDP.info/  بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن و زیانی بۆ جەستەی مرۆڤ وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەكردنی چپسی پاندا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانی د،ا بەڵام دوای پشكنین و لێكۆڵینەوەی زیاتر وەزارەتی تەندروستی بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.

 راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆپیەكی بۆ(kdp.info ) نێدراوە تیایدا هاتووە"دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەبریارێك مامەلەی كرین و فرۆشتنی چپسی پاندای لەبازارەكانی هەرێم قەدەغەكرد، دوای پشكنین و پابەندبوون بە مەرجە تەندروستیەكان بریاری قەدەغەكردن لەسەر ئەم چپسە لادرا.

 لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە: بریاری قەدەغەكردنی ئەم چپسی پانداش بەهۆی نەبونی مەرجە تەندروستیەكان و پابەندنەبوون پیانەوەبوو لەئێستاش بەهۆی پابەند بوون بەمەرجە تەندروستبەكان بریاری قەدەغەكردنی لەسەر لادرا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار