کەسێکی غەیرە کورد بوو بە پارێزگاری کوردستانی رۆژهه‌ڵات

کوردستانی رۆژهه‌ڵات -KDP.info/ نوێنه‌ری شاره‌کانی قوروه و دێولان له ئەنجوومەنی شۆرای ئیسلامی ئێران له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌کاربوونی فه‌رمی پارێزگاری نوێی کوردستان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ده‌بێ کابینەی حەسەن روحانی بەلێنەکانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان جێبه‌جێ بکات. ئاژانسەکانی هەواڵ ئێران بڵاویان کردەوە. کە حامد قادرمه‌رزی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێکدا ده‌ستبه‌کاربوونیوەک پارێزگاری نوێی له وتەیەکدا به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی کوردستان له ئەنجوومەن قادرمه‌رزی باسی له زه‌رووره‌تی جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م و چاره‌سه‌ری کێشه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی پارێزگای کوردستان کرد‌و ئاماژه به‌وەدا که داخوازی خه‌ڵک و نوێنه‌رانی کوردستانیش کە خۆی لە دانانی پارێزگارێکی کورد و سوننه بۆ کوردستان دەبینێتەوە سەری نەگرت، نوێنه‌ری قوروه و دێولان له ئەنجوومەنی شۆرای ئیسلامی لە وتەکەیدا ئەوەشی خستەروو: کە خه‌ڵکی کوردستان داخوازیان له ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له کاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا پێیان دراوه جێبه‌جێ بکرێت. جه‌ختیشی کرد که ده‌بێ نه‌هێشتنی بێ‌کاری و بێ به‌شی له ناوچه کوردنشینه‌کان بخرێته یه‌که‌مایه‌تی کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی پارێزگاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه‌ش وه‌کوو ناوچەکانی دیکه‌ی شوێنه‌کانی وڵات، خزمه‌تگوزاری ده‌وڵه‌تیان پێبدرێت. قادرمه‌رزی ڕاشیگه‌یاند که ئه‌گه‌رچی پارێزگاری کوردستان کورد و سوننه هه‌ڵنه‌بژێردرا به‌ڵام خه‌ڵک چاوه‌ڕوانییان له ده‌وڵه‌ت هه‌یه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیان بۆ کوردستان هه‌بێ. شایەنی باسە : دەستنیشانکردنی کەسایەتیکی غەیرە کورد بۆ پۆستی پارێزگار نارەزایی دانیشتوانی کوردستانی ئێرانی لێکەوتەوە.




