هه‌ولێر ... ژماره‌یه‌ك رۆشنیران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانێكیان ساز کرد

هەولێر -KDP.info/ ژماره‌یه‌ك له‌رۆشنیران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و رۆژنامەنووسان له‌شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكیان ده‌ستپێكرد بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین دژی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی. خۆپیشاندانه‌كه له‌به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆی شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی دەیان رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌ستیپێكرد‌و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان چوون و دواتر له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌یاننامه‌یه‌كی ناره‌زایی خوێندەوە تێیدا ئیدانه‌ی كوشتنی كاوه گه‌رمیانیان کرد وهەرەوها داواین کرد، دانانی سنوورێک بۆ کوشتن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان دبنرێت و هاوکات داوایان کرد لە كۆبونه‌وه‌ی ئەمرۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا قسه له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆركردنه بكرێت.شایەنی باسە چالاکوانانی گردبوونەوەکە یاداشتێکی چوار خاڵیان دا بە ئەنجوومەنی بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت .




