باڵەكایەتی... مارێكی تری كەم وێنەو قەبارە گەورە كوژرا

باڵهکایهتی- تایبهت به KDP.info/ دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی ئەم ساڵ، جۆرێك ماری قەبارە گەورەو دەگمەن لە دۆڵی باڵەیان لە كاتی هەرەوەزی دروێنە بەر مەڵغان كەوت و كوژرا، بۆ جارێكی تر هەمان جۆری ئەو مارەو بەڵام بە قەبارەیەكی گەورەتر لە دۆڵی باڵەیانی سنوری قەزای چۆمان كوژرا.
لەمبارەیەوە عەبدولواحید گوانی سەرۆكی بۆردی كارای ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران راگەیاند: لەگەڵ قەدەغەكردنی كوشتنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و هۆشیاری زیاتری هاوڵاتیان لە بارەی ژینگەو پاراستنی گیانلەبەرە كێویەكان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆرێك ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و خشۆكەكان دەبیندرێن كە نمونەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگمەنەو لە ماوەی ئەمساڵدا دوو پڵنگ لە ناوچەی سۆران و دوو ماری كەم وێنەو دەگمەنیش لە سنوری قەزای چۆمان كوزراوون.
بهختیار قادر- باڵهکایهتی




