خۆپیشاندان لە گەڤەر بەردەوامە

هەكاری - KDP.info/ گروپێك لە شارۆچكەی گەڤەری هەكاری خۆپیشاندانیان كرد و تەلاری بانكێكیان ئاگر تێبەردا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی (AA) لە شارۆچكەی گەڤەری هەكاری گروپێك بۆ دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر رووداوەكەی گەڤەر كە لە ئاكامیدا 2 كەس گیانیان لە دەستدا، بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندانیان كرد و تەلاری بانكێكیان ئاگر تێبەردا.
گروپەكە لە شەقامی جەنگیز تۆپەل كۆ بووە و رێگایان گرت، دواتر بەرەو شەقامی نەدیم زێدان چوون و بە بەرد جامی بانكێكیان شكاند و ئاگریان تێبەردا،ئێستاش رووداوەكان بەردەوامن.
لەلایەكی دیكەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئێوارە خوانێكدا لە شاری تەكیرداغ بۆ نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، كارسازان ئاماژەی بە پاراستنی پڕۆسەی چارەسەری كرد و گوتی: بۆچی وەبەرهێنەران ناچنە باشووری رۆژهەڵات؟ چونكە تا ئارامی بەرقەرار نەبێت و تیرۆر درێژەی هەبێت ناچن. پارە وەكو جیوە بەردەوام بەدوای شوێنی شیاودا دەگەڕێت، بەدوای بەندەر دەگەڕێت، كاتێک سەقامگیری دێتە ئاراوە، ئەو كات وەبەرهێنەران دەچنە باشووری رۆژهەڵات. زۆر هانمان دان بچنە ناوچەی پێنج و ناوچەی شەش. زەویان بۆ دابین دەكەن، لە باج دەیانبەخشین، وزە هەیە، سەرەڕای ئەمانە هێشتا ناچن، هۆكارەكەی نەبوونی ئارامی و هەبوونی تیرۆرە. بۆ ئەوەی ئەمە نەهێڵین هەموومان بە پشتیوانی خودا پێویستە هاوكاری بكەین. ساڵێكە زەحمەتی نابینین، بەڵام دوو رۆژە جارێكی دیكە هەوڵ دەدەن لە ھەكار پشێوی دروست بكەن. هێرش دەكەنە سەر باڵەخانەكانی دەوڵەت، هەوڵیاندا شوێنێكی تایبەتی خوێندكاران داگیربكەن. چووینە شرنەخ و فڕۆكەخانەمان دروست كرد. لەوانەیە یەكێك بڵێ ئەمە لە شرنەخ پێویست نییە. نەخێر براكەم لەهەموو شوێنێك دروستی دەكەین.
ئەردۆغان بەبیری ھێنایەوە كە دەستكراوە بە پڕۆژەی دروستكردنی فڕۆكەخانەی ھەكاری كراوە: "بەڵام سەیر دەكەین ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستی ھەڕەشە لە كۆمپانیاكان دەكەن. ئەگەر نا ئێستا ئەوێش تەواوببوو. بەڵام بەڵێندرە رادەكا، كار ناڕوات بەڕێوە. ئێستا تا كۆتایی ئەمساڵ بەوێ خەریك دەبین، سەرەڕای ھەموو شتێك دەڵێین ئەوێ تەواو دەكەین، ئەوێ دەكەینەوە. چونكە پێموایە ھاووڵاتیانم لە ھەكاری دەژین، پێموایە مرۆڤ لەوێ دەژی، دەڵێن پێویستە خزمەتگوزاریی بگەینینە ئەوێ. چونكە ناخوازین بیانوو لەدەستی كەس بمێنێ. ئەوانە لەلایەك كردەوەی تیرۆریستی دەكەن و لەلایەكی تر دەڵێن دەوڵەت خزمەتی ئەم ناوچەیە ناكا. بەڵام نیشانیان دەدەین چی دەكەین."




