٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: هەندێ كەس دەیانەوێت بارودۆخی ناوچەی هەكاری ئاڵۆز بكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئادانا-KDP.info/  سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی رووداوەكانی ناوچەی هەكاری و گەڤەرەوە رایگەیاند كە ئەو رووداوانە بە هیچ شێوەیەك قەبووڵ ناكرێن و حكوومەت بە هەمووی توانای خۆیەوە هەوڵ بۆ دۆزینەوە و بە سزا گەیاندنی بەرپرسانی ئەو رووداوانە دەدات.

لەمبارەیەوە كەناڵی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گوتارێكی خۆیدا رایگەیاندووە كە حكوومەت بە هیچ شێوەیەك لێبووردنی بێ سنوور بۆ قوتابییەكان دەرناكات، چونكە پێشتر ئەو كارە كراوه‌، بەڵام قوتابییەكان زانكۆكانیان كردە مۆڵگەیەكی بەرفراوانی تیرۆر.

ئەردۆغان لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەیدا باسی رووداوەكانی هەكاری و گەڤەری كردووە و رایگەیاندووە كە هەندێک كەس و لایەن دەیانەوێت بارودۆخی ناوچەی هەكاری و گەڤەر ئاڵۆز بكەن، چونكە نایانەوێت ئەو ناوچانە ئارام بن و ببووژێنەوە.

ئەردۆغان جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە ئامانجی ئەو ئاڵۆزییانە تێكدانی قۆناغی چارەسەری و بێ ئەنجام هێشتنه‌وه‌ی هەوڵدانەكانی بوژاندنەوەی ئەو ناوچانەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار