هاشم هاشمی: سەرۆك بارزانی شانسێكی زۆر گرنگە بۆ ئاشتی لە توركیا

دیاربەكر- KDP.info/ پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی توركیا هاشم هاشمی لە بەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی تی ئار تی شەشدا باسی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و رۆلی سەرۆك بارزانی لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریدا كرد.
هاشم هاشمی رایگەیاند كە توركیا بەبێ سەرۆك بارزانی ناتوانێت بە وهکو پێویست قۆناغی چارەسەری و ئاشتی بەڕێوەببات و سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ دیاربەكر پشتگیرییەكی باش بوو بۆ قۆناغی چارەسەری لە توركیا.
هاشمی هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆك بارزانی لە رۆژهەڵاتی ناویندا رەمزێكی زۆر گەورەیە و زیاتر لە سەد ساڵە كاریگەری لە سەر ناوچەكە هەیە، بۆیە سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا شانسێكی زۆر گرنگە بۆ توركیا و توركیا دەتوانێت لە چوارچێوەی سیاسەتی سەرۆك بارزانیدا پرسی كوردی چارەسەر بكات.




