کەرکووک ... هێرش دهکرێته سەر ماڵی بەڕێوهبەری تەلەفزیۆنی بابە گورگور

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info/ شەوی رابردوو لە شاری کەرکووک بە نارنجۆک هێرش کرایه سەر ماڵی بەڕێوهبەری کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی بابە گورگور،بەڵام ھیچ زیانی گیانی نەبووە.
لەمبارەیەوە کاوێز مەلا پەروێز بەرێوبەری کەناڵی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی بابە گورگور لە شاری کەرکووک بە kdp.infoراگەیاند: ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بەنارنجۆک وتەقە هێرشیان کرده سەرماڵی من لە گەرەکەی شازدەی ئاب لە شاری کەرکووک، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زەرەی گیانی نەبووە و تەنیا زەرەری ماددی ھەبووە.
کاوێز مەلا پەروێز گوتیشی: ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و چەکدارەکانیش بەرهو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون. کاوێز مەلا پەروێز بەڕێوهبەری تەلەفزیۆنی ناوخۆیی بابەگورگورە و ھەروەھا بەرپرسی ئۆفیسی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆسە لە کەرکووک.




