٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

نووسینگه‌ی سه‌رۆك پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانەوادەی خوالێخۆشبوو فاتیمە حاجی عەلی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو فاتیمە حاجی عەلی

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی فاتیمە حاجی عەلی خوشکی شەهید ئەحمەد حاجی عەلی مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ئێوە و سەرجەم کەسوکار و خزمانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواکاریین بیخاتە بە ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە ونا الیە راجعون

 

مەکتەبی سەرۆک

هەواڵی پەیوەندیدار