بۆ هاوکارى کردن وچاره‌سه‌رکردنى توشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه سندوقى هاوکارى داده‌مه‌زرێندرێَت

به‌مه‌به‌ستى هاوکارى کردن و چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمى کوردستان سندوقێکى تایبه‌ت بۆهاوکارى کردن و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کانى شێرپه‌نجه داده‌نرێت له‌شوێنه‌گشتیه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌ش دوێنێ 16-7-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بوانى د.رێکه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى شێرپه‌نجه له‌هه‌رێمى کوردستان به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تایى کۆبونه‌وه‌که وه‌زیرى ته‌ندروستى کورته‌یه‌کى له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى و رێوشوێنه‌کانى چاره‌سه‌رکردن و به‌رگرتن له‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه کرد وتیشى پێویسته پێداچونه‌وه‌و کارى چالاکترکردنى سه‌نته‌ره‌کانى تایبه‌ت به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بکرێت له‌گه‌ڵ دادانى به‌رنامه و پرۆگرامى تۆکمه بۆ چاره‌سه‌رکردنى توشبوانى ئه‌و نه‌خۆشییه. له‌به‌شێکى تر‌ى قسه‌کانیدا د.رێکه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشکى خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌ى کارى وه‌زاره‌ت که‌گرنگیه‌کى زۆرى به‌ته‌واوى بواره‌کانى ته‌ندروستى داوه له‌لایه‌نى پێداویستى و که‌ل و په‌لى پزیشکى بۆ نه‌خۆشخانه‌کان. دواتر به‌شداربوانى کۆبونه‌وه‌که باسیان له کێشه‌و گرفته‌کانى سه‌نته‌رو نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌کرد راشیان گه‌یاند هاوکارى کردن و ده‌ست گرتنى توشبوانى ئه‌و نه‌خۆشیه پێویستى به‌کارى زیاتر هه‌یه بۆئه‌وه‌ى بتوانن به‌ئه‌رکى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبستن، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌ت دوپات کرده‌وه بۆهاوکارى کردن و باشترکردنى که‌رتى ته‌ندروستى، له‌رێگه‌ى دامه‌زارندنى سندوقێکى تایبه‌ت بۆ که‌رتى ته‌ندروستى که توشبوانى شێرپه‌نه تیایدا سووده مه‌ندبن.
له‌کۆتایش بریاردرا درێژه به کۆبونه‌وه‌کان بدرێت و کاره‌کانى زیاتر چالاک بکرێت و پێداچونه‌وه‌ش به به‌رنامه‌ى کارى بکرێت.




