لە دوو رۆژی داھاتوو کۆمسیۆن وهڵامی حکوومەتی ھەرێم دەداتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی کۆمسیۆن کردووە، بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، لەبەرامبەردا بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: لە دوو رۆژی داھاتوو وهڵامی نامەکەی حکوومەت دەدەنەوە.
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: نامەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان بەدەست گەیشتووەو کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەو نامەیە سازدهکەن و وهڵامی حکوومەت دەدەنەوە.
عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: چاوەڕوان دەکرێت لەیەک دوو رۆژی داھاتوو بەفەرمی وهڵامی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بدەنەوە، ئایە دەتوانن لەو وادەیە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ئەنجامبدەن یاخود نا.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە30/4/2014ئەنجامبدرێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێم داوای کردووە لەھەمان کاتدا ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمیش ئەنجامبدرێت.




