٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی کەش وھەوا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام رۆژی چوارشەممە شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ھەرێم دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەی کەش وھەوا لە ھەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە و رۆژی چوارشەممە شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

فازل ئیبراھیم بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێرکاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە بەھۆیەوە  شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و چاوەڕوان دەکرێت سبەی کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە کەمبێتەوە و کەش وھەوا ئاسایی بێتەوە.

فازل ئیبراھیم گوتیشی:  پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.

هەواڵی پەیوەندیدار