٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەرکووک کورد بەیەک لیست بەشداری لەھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/ بەپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ھەموو کوتلە کوردییەکان لە پارێزگای کەرکووک کۆبوونە و تێدا بەتێکرای دەنگ بڕیاردرا کە بەیەک لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن.

محەمەد کەمال بەپرسی لقی3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ھەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکانی کەرکووک کۆبوونە و تێدا بەتێکرای دەنگ بڕیاردرا کە بەیەک لیستی بەشدری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا بکەن، چونکە ئەمە بڕیاری ھەموو پارته‌ کوردییەکانە و داخوازی جەماوەری شاری کەرکووکیشە، لەبەر ئەوەی ھەنگاوەکانی مادەی140وەک پێویست جێبەجێنەکراون، یەک ھەڵوێستی کوردیش زامنی جێبەجێکردنی مادە140ی دەستوری عێراق و داخوازییەکانی خەڵکی ئەوشارەیە.

محەمەد کەمال گوتیشی: ئەگەر ئەم ھەنگاوە تۆزێک دواکەوتبێت ھۆکارەکەی مەترسی لە یاساکە ھەبوو، گەر نا لەسەره‌تاوە ھەموومان یەک ھەڵَوێست بووین کەبەیەک لیست بەشداری بکەین.

کەمال رونیشیکردەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا ھیچ لایەنێک مەرجی نەبوو و مەرجیش لەھیچ لایەنێک قبول ناکرێت، چونکە ئەمە داواکاری کەرکووکییەکانه‌ و مەرج لەھیچ لایەنێک قبول ناکرێت.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە30/4/2014بەرێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار