چاوەڕواندەکرێت سبەی بە بڕیاری دادگا ستافی نوێی سەندیکای پارێزەران دەست بەکاربن

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ پارێزەرێک دەڵێت،چاوەڕواندەکرێت سبەی دادگا بڕیاربدات کە ستافی کۆنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ، سەندیکا رادەستی ستافی نوێی ھەڵبژێردراو بکەن.
پارێزەر فەھد ھورمزیار بەkdp.infoراگەیاند:دوای ئەوەی دادگای ھەولێر بڕیاریدا کە کارکردنی سەندیکای کۆن و لیژنەی سەرپەرشتیار کۆنگرە و ھەڵبژاردن کۆتایی بەکارەکانیان بھێت، دواتر ستافی کۆن ئامادەنەبوون سەندیکا رادەستی ستافی نوێ بکەن، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی سەندیکای نوێش سکاڵای تۆمار کرد لەدادگا و بڕیارە سبەی دادگا بڕیاری خۆی لەمبارەیەوە دەربکات.
فەھد ھورمزیار گوتیشی: چاوەڕوان دەکرێت دادگا بڕیاربدات کە ستافی کۆن سەندیکا رادەستی ستافی نوێ بکەن و پێویستە پێیەوە پابەند بن، چونکە ستافی نوێ بە ھەڵبژاردن سەرکەوتنیان بەدەست ھێناوە.




